زارى کرمانجى:
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەش و هەوای پێشبینیکراوی ٢٤ کاتژمێری داهاتوو رایگەیاند، بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی رێژەیی بەبەرزی دەمێنێتەوە. دەشڵێت، ” لە بەشێک لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان پەڵە هەور دەبێت”.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەبەشێک لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردساتان و ناوچە شاخاوییەکان ئاسمان پەڵە هەور دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کەشی پێشبینیکراوی رۆژی ٤ـی ١٢ـی ٢٠٢٤ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی رێژەی بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی؛
هەولێر ١٧ پلەى سیلیزى
سلێمانی ١٦ پلەى سیلیزى
دهۆک ١٦ پلەى سیلیزى
کەرکوک ١٧ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە ١٦ پلەى سیلیزى
زاخۆ ١٧ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران ٤ پلەى سیلیزى
سۆران ١٤ پلەى سیلیزى
گەرمیان ١٩ پلەى سیلیزى
































































