زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” بەپێی ئامارەكانمان لەمساڵدا تەنها 10 خێزانی ئاوارەی باشووری كوردستان، لە وڵاتی ئێرانەوە بە سنوورەكەمان گەڕاونەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان”.
عەباس ئەمیر، بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، گووتیشی: ” پێشبینی دەكەین زیاتر لە 1500 خێزانی ئاوارەی باشووری كوردستان لە وڵاتی ئێران مابن و تائێستا دەرفەتی گەڕانەوەیان بۆ نەڕەخساوە”.
ئاماژەی بەوەشدا: ” ئەركی حكوومەتی ناوەندە هاوكاری ئاوارەكان بكات بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە، بەڵام بەداخەوە هیچ ئاسانكارییەكیان بۆ ناكەن، هەرێمی كوردستانیش بەتەنها ناتوانێت ئەو هەموو ئاوارانە بگەڕێنێتەوەو نیشتەجێیان بكات”.
دەشڵێت: ” ئەگەر گرفتی نیشتەجێ كردن و هەڵی دامەزراندنیان بۆ بڕەخسێت، بەشی هەرە زۆری ئەو ئاوارانە دەگەڕێنەوە كە تائێستا لە وڵاتی ئێران ماون.































































