محەممەد مەحموود- سۆران :
بەپێی ئاماری بنکەی ژیانی نوێ، بۆ پشکنینی هاوسەرگیری لە سۆران ، لە مانگی ١١ ئاماری هاوسەر گیری لەچاو مانگەکانی پێشوو زیادی کرووە، لە مانگی یازدە، ٣٧٥ کەس هاوسەرگیریان ئەنجامداوە.
وریا محەممەدەمین، راوێژکاری کیمایی و بەرپرسی بنکەی هاوسەرگیری لە سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە مانگی ١١ ئەمساڵ ٣٧٥ کەس پڕۆسەی هاوسەرگیریان ئەنجامداوەو ٨ کەسیش هەڵگری تالاسیمابوونە، بەراورد بە مانگی ١٠ ئامارەکە زیادی کرووە ، بە جۆرێک لە مانگی ١٠، ٣٠٦کەس پڕۆسەی هاوسەرگیریان پێکهێنابوو”.
بەرپرسی بنکەی هاوسەرگیری سۆران گوتیشی” جگە لەو کەسانەی بۆ پشکنینی خوێن بۆ پێکهێنانی هاوسەرگیری لە بنکەکەمان پشکنیان بۆ دەکرێت ، ئەو کەسانەی دێنە کوردستان و دەمێننەوە لە رێگەی نیشینگەکانەوە، لەو مانگە ٤٣ کەس سەردانیان کردووین و پشکنینی خوێنیان بۆ کراوە، جگە لەمانەش بۆ چاودێری تەندروستی ٢٨ پشکنین کراوە.

































































