مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشهممه 3ـى 12ـى 2024، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێو دەوڵەتیی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، لە سەر داوای حكومەتی سووریا و چەند وڵاتێكی ئەندام، دانیشتنێكی بەپەلە لەبارەی دۆخی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر ڕەوشی باكووری سووریا بە تایبەت دوای ئەوەی بەرەی تەحریر شام بە فراوانی هێرشی كردە سەر حەلەب دووەم گەورەترین شاری سووریا و بە ماوەیەكی كەم شارەكەی كۆنترۆڵكردوو سوپای سووریا پاشەكەشی كرد و لە ئێستادا ناوچەكە بە دۆخێكی ئاڵۆز تێپەڕ دەبێت.

































































