زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی سۆران، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند : ” بەهۆی ئەم شەڕو نا ئارامیەی بەشێك لە شارەكانی ڕۆژهەڵاتی سوریای گرتووەتەوە، بەتایبەت شارو شارۆچكەو ناوچە كوردییەكان، مەترسی ئاوارە بوونی خەڵكێكی زۆری هەیە، كە ڕوو لە شارەكانی عێڕاق و هەرێمی كوردستان بكەن”.
عهباس ئهمیر ئاشكراشی كرد: ” هەرچەندە ئێستا هیچ ئاوارەو پەنابەرێكی نوێ نەگەیشتووەتە سنوورەكەكانی ئێمە، بەڵام ئەگەر بهێن ئەركی هەرێمی كوردستان قورس دەبێت، بۆ لەخۆگرتنی ئەو هەموو ئاوارەو پەنابەرانە، بەهیواین شتی وا ڕوونەدات، بەڵام ئەگەر شەڕو نائارامی بەردەوام بێت، پێشبینی هەموو شتێك دەكرێت.































































