مستەفا دۆلەمەری- زاری كرمانجی:
بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكان لە ئیدارەی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند:” لەو ماوەیەی كە دەست بەكار بووین لەسەرەتادا چەند كێشەیەكمان هەبوون وەك كێشەی میلاكات و گومانیش لەوە دانیە هەر بەڕێوەبەرایەتیەكی نوێ بكرێتەوە لە سەرەتادا گرفتی میلاكاتی دەبێتن بۆ چارەسەركردنی كێشەی میلاكات ئێمە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و بەڕێوبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر فەرمانبەرمان هەیە كە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆراندان .
لە هەمان كاتدا : ئەمیر سەریم بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكان لە ئیدارەی سۆران، گووتی:” بە بڕیاری وەزیری سامانە سروشتییەكان ئەو فەرمانبەرانە دەگوازنەو سۆران كە ژمارەیان نزیكەی بیست فەرمانبەرن، ئەوانە ئەو پسپۆڕیانە نیە كە ئێمە پێویستمان پێیە وەكو پێویست، بۆیە بۆ ئەم مەبەستەش كەسانی پسۆڕمان پێویستن، لە هەمان كاتدا هەریەكە لە وەزارەتەكانی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا ناتوانن داوای گواستنەوە بكەن بۆ ئەم بەریَِوبەرایەتییە.