محەممەد مەحموود- سۆران :
ئەمڕۆ دووشهممه 22مین خولی دهرچووانی كۆلێژهی تەکنیکی سۆران بەشداری ٣٠٠ قوتابی لە چەند بەشێکی جیاواز ئەنجامدرا.
سیروان مەحموود” بەرپرسی راگەیاندنی کۆلێژی تەکنیکی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” بەدروشمی (نیشتیمان سازی بە پشتیوانی زانست و کارامەیی) سبەی دووشەممە ٢-١٢-٢٠٢٤ لە هۆڵی بۆنەکانی سۆران ئاهەنگی ٢٢ مینی خولی دەرچووانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەڕێوەچوو”.
بەرپرسی راگەیاندنی کۆلێژی تەکنیکی سۆران ژمارەی قوتابییانی دەرچوو و بەشەکانی بۆ زاری کرمانجی روونکردەوەو گوتی ” لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران لە کۆی شەش بەش کە پێک دێن لە بەشەکانی(کارگێڕی کار، پەرستاری، ژمێریاری ، تەکنەلۆجیای زانیاری، ئافرەتان ولە دایک بوون، شیکاری نەخۆشییەکان )
بە بەشداری ٣٠٠ قوتابی لە خوێندنی بەیانیان و ئێوارن، بەڕێوەدەچێت”.
سیروان مەحموود، باسی لەوەشکرد” ئاهەنگەکە کاتژمێر ١٠ی بەیانی دەستپێدەکات و پێویستە قوتاییان لە کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک لە هۆڵی بۆنەکان ئامادەبن.
































































