رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
رێبازی بارزانی ئه‌و كاروانه خه‌بات و پڕ شانازییه كه توانی له‌ماوه‌ی زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك به‌رهه‌می گه‌وره و ده‌ستكه‌وتی مێژوویی و شانازی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی تۆمار بكات كه پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كێكه له‌و ده‌ستكه‌وته گرنگ و ستراتیژیانه كه به قوتابخانه‌ی كوردایه‌تی و كۆڵنه‌دان نووسراوه له سه‌ر ده‌ستی مسته‌فا بارزانی بونیانتراوه وه‌ك زنجیره‌یه‌كی نهسپاویی شۆرش و راپه‌ڕینه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی كه له ماوه‌ی 76 ساڵ ته‌مه‌نی پڕ شكۆیی گه‌لێك هه‌وراز و نشێویی بڕییووه و به‌ڵام كۆلی نه‌داوه و به‌رده‌وام بووه له تێكۆشانی له پێناو چه‌سپاندن و به‌دیهێنانی مافه‌ره‌واكانی كورد وكوردستان به شێوه‌یه‌كی گشت و به بێ جیاوازی ئه‌وه‌ش وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا ئه‌و رێبازه پر سه‌روه‌رییه‌ی بارزانییه له پێناو سه‌ربه‌ستی گه‌ل و نیشتیمان.
پارتی دیموكراتی كوردستان له ماوه‌ی رابردوودا بریاره له‌پارێزگای دهۆك بۆ جاری یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی 14ـ ببه‌ستێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گشت ئاماده‌كارییه‌كان هه‌رله سازدانی كۆنفرانس و بواره‌كانی تر ده‌ستپێكردووه تا له مانگی 11ـی 2022 كۆنگره ببرستێت . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌هۆی باردۆخ و پێشهاته سه‌ختییه‌كانی ناوچه‌كه‌و عێراق كه كاریگه‌رییان له سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش هه‌بوو پارتی پێیوا بوو ده‌بێت چاره‌سه‌رییان بۆ بدۆزێته‌وه و پارێزگاری له شوناس وده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی بكات ئه‌وه‌ش وایكرد تا زۆرتر سه‌رقاڵبوو به كردنه‌وه‌ی ئه‌و گرێكوێرانه‌ی ده‌هاتنه رێگای خۆی و هه‌رێمی كوردستان.
به‌دڵنییایه‌وه، كۆنگره‌ی 14ی پارتیمان له كات و ساتێكی هه‌ستیاردا ده‌به‌سترێت كه ناوچه‌كه و عێراق و جیهانیش به پێشهات و گۆرانگارییدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن له هه‌مان كاتیش‌دا چاویی نه‌ته‌وه‌یی كورد و به‌تایبه‌ت گه‌لی كورد له هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نگر و ئه‌ندامانی پارتیمان له ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و كۆنگره‌یه و گۆرانكاریی زیاتره له پێناو به‌دیهێنانی خواستی جه‌ماوه‌ری و زیاتر به‌هێزبوونی پارتی و زیاتر ڕه‌گ داكوتانی دار به‌ڕووه‌كه.
چونكه له‌لایه‌ك پێوه‌سته به باشترین شێوه كاره‌ی ڕێكخستن و حیزبایه‌تی و به‌رێوه‌بردن كاراتر و چاڵاكتر بكرێن ولایهكی تریشه‌وه دڵسۆزی و شاره‌زایی و به‌رێوه‌بردن و ئینجا مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ هاوكێشه سیاسییه‌كان و دیپلۆماسییه رۆڵی گرنگ ده‌بینن ، چونكه پارتی و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی هه‌میشه به‌وه ناسراون كه له قۆناغه سه‌خت و هه‌ستیاره‌كاندا زۆر وردبینانه و ژیرانه مامه‌ڵه‌یان كردووه و هه‌میشه باجی گه‌وره‌ی له پێناو یه‌كریزی و ته‌بایی و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌مووان له ژێر یه‌ك ڕه‌شماڵ به‌خشیووه ئه‌ویش له پێناو كوردستانێكی به‌هێز له‌گشت بواره‌كاندا .
هه‌ر بۆیه، قۆناخی ئێستای پارتیمان پێوستی به كه‌سانی دڵسۆز و قاڵبوو له سیاسه‌ت وئه‌زموون و به‌هێز، وریا و پێگه‌یشتووه و خاوه‌ن بیروهزر هه‌یه ،چونكه پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌و پارته مێژووییه كه خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی به‌رفراوان و كادیری به‌هێزه له گشت بواره‌كاندا، كه شایانی ئه‌وه‌ن كه هه‌ر پێگه و پۆست كیان له پێناو خزمهتكرددنی خه‌ڵكی كوردستان پێبسپێردێت .
به‌شێكی تری گرنگیش كه پێوسته ئاماژه‌ی پێبكه‌ین ئه‌و راستییه‌یه كه ، پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی ئاڵاهه‌ڵگری دۆزی كورده و ئایندهی ئه‌م ئه‌زموونه و نه‌ته‌وه‌یی كوردیش له پارچه‌كانی تر كوردستان پێوستیان به هه‌ڵوێستی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی پارتی و بارزانییه‌وه هه‌یه له رووی به‌رنامه و نه‌خشه رێگه‌ی ستراتیژی داهاتوو ، ئه‌وه‌یش به‌میكانیزمی و شێوازی نوێی سه‌رده‌میانه نه‌ته‌وه‌یی و به پشتبه‌ستن به‌و هه‌موو بیر و فیكر و تێڕوانینه تازانه‌ی كه له بواری سیاسی‌دا بۆ سیاسه‌تكردن ئەشێن له جیهانی نوێ‌دا.
به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین بڵێین كه ، پارتی دیموكراتی كوردستان له گشت قۆناغێكدا هه‌م خۆی نوێكردووەته‌وه، هه‌م خۆی له‌گه‌ڵ بارودۆخ و پێشهاته‌كاندا گونجاندووه، له كۆنگره‌ی 14ـی پارتیشدا هه‌مان میكانیزم په‌یڕه‌و ده‌كرێت و پارتی هه‌م نوێ ده‌بێته‌وه هه‌م گونجاو ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئێستای خواستی كاری سیاسی‌دا له ناوخۆ و ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه‌دا و وه‌ك هه‌میشه ئاسۆیه‌كی گه‌شتر و ئومێدی نه‌ته‌وه‌یه‌ك و وه‌ك سێبه‌رێك كه هه‌مووان له ژێر سێبه‌ره‌كه‌یدا هه‌ست به ئارامی و سه‌قامگیری و دڵنییایی ده‌كه‌ن .