زارى کرمانجى:
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران، لەبارەی ئاڵۆزییەکانی سوریا هێرشی توند دەکاتە سەر ئەمریکا و ئیسرائیل.
سەرۆککۆمارى ئێران ڕایگەیاند: ”ئەمریکا و ئیسرائیل کاردەکەن بۆ قۆستنەوەی ململانێی ناوخۆی سووریا، پێویستە ئەمریکا و ئیسرائیل و ئەورووپا هەست بە شەرم بکەن بەرانبەر بە تاوانەکانیان.”
داواشى لە وڵاتانی ئیسلامی کردووەو دەڵێت “ڕێگە نەدەن ئەمەریکا و ئیسرائیل دۆخی سووریا بقۆزنەوە.”
پزیشکان ئاماژەى بەوەشکردووە “ئێمە بە هیچ شێوەیەک بەدوای تەشەنەکردنی شەڕ نین لە ناوچەکەدا، هەوڵمان داوە تا دەتوانین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دراوسێکانمان باشتر بکەین و لەگەڵ وڵاتانی دیکە قسە بکەین، ئەوانەی داوای ئاشتی و مافی مرۆڤ دەکەن، چاویان لە فراوانکردنی شەڕە.”