شەهلا رەشید- زاری كرمانجی:
ماوەی چەند رۆژێكە قسەوباسێكی زۆر لەبارەی ئاڵوودەبوونی خانمە گۆرانیبێژ شیرین عەبدولوەهاب بە ماددەی هۆشبەر دەكرێت، بەپێی گووتەی خێزانەكەی شیرین، هاوسەری پێشووی هۆكار بووە لەو ئالِوودەبوونە، ئەو ئێستا لە نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە چارەسەری ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەكان خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت.
پێگەی عەرەبیە، بڵاوی كردووتەوەكە نهێنیی و قسەوباسێكی زۆر و هەمەجۆر بەپێی ئەو هەواڵانەی لەبارەی ئالوودەبوونی شیرین عەبدولوەهاب بە ماددەی هۆشبەر بڵاو دەبنەوە، باس لەوە دەكرێ بەهۆی هاوسەرەكەی كە ئێستا لێی جیا بووتەوە ئەم خانمە تووشی ماددەی هۆشبەر بووە و ئێستا چارەسەر وەردەگرێت.
شیرین پێشتر لە ساڵی 2018 هاوسەرگیریی لەگەڵ گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر حیسام حەبیب كردبوو، لە 2021یشدا لێی جیا بووەوە، لەو جیابوونەوەیە تووشی زۆر كێشە بوون و ماوەیەك كێشەكانیان كەوتبووە دادگاكان، بەڵام بەمدواییە ئالوودەبوونی شیرین بە هۆشبەر كەوتە بەرباس، خێزانەكەی هاتنە دەنگ و حیسام حەبیبی بە هۆكار دەزانن، هەروەها محەمەد عەبدولوەهاب كە برای شیرینە، لە بەرنامەی “الحكایە” كە لە “ئێم بی سی” بڵاو بووەوە، لەبارەی ئالوودەبوونی خوشكەكەی گوتوویەتی” شیرین هەڵسوكەوتی لەگەڵ باندێكی ماددەی هۆشبەر كردووە كە هاوسەرەكەی حیسام حەبیب یەك لە ئەندامانی باندەكە بووە، تووشی ئالوودەبوون بە هۆشبەر بووە و هاوكات بەرهەمهێنەر سارە تەباخیش لەناو هەمان باند بووە، بۆیە ئێستا دۆخی شیرین زۆر خراپە و كەسایەتیی خۆی ون كردووەز
لە هەمان كاتیشدا، حیسام حەبیب، كە هاوسوری پێشووی شیرینە لە تۆمارێكی دەنگیدا كە ئاشكرا بووە، گوتوویەتی” پەیوەندی لەگەڵ شیرین، گەورەترین هەڵەی ژیانم بووە، شیرین ژیانی وێران كردووم، بۆیە ئێستا نامەوێ نە ناوی ببیستم و نە بیبینم، دەبێ ئەویش ئەوە لە بیر خۆی بباتەوە كە لە ژیانیدا حیسام حەبیبی ناسیوە، بۆیە لە ئێستاوە كەسێك ناناسم بە ناوی شیرین”.