شاخەوان عەبدوڵلا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2025 دەکرێت.
بریارە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆ بەڕێوە بچێت، هەروەها ئێستە کۆبوونەوەی گرنگ لە نێوان فراکسیۆنە کوردییەکان خۆیان و بەشێک لە فراکسیۆنە سوننە و شیعەکان بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەوەی پێش بچنە کۆبوونەوەی پەرلەمان ڕێککەوتنیان هەبێت، تاوەکوو کیشە گرفت لە کۆبوونەوە دروست نەبێت.
تا ئێستا ڕێککەوتنی کۆنکریتی لە نێوان کورد و سوننە و شیعە نەکراوە، بۆ ئەوەی ئەو سێ پڕۆژە یاسایی خوێندنەوەی بۆ بکرێت و دەنگی لەسەر بدرێت بەبێ هیچ کێشە و گرفتێک. کە ئەمە پێنجەم جارە لەسەر ئەو پرۆژە یاساییەن کۆدەبنەوە.
جگە لەوەش ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە نێوان لێژنەی دارایی پەرلەمان و وەزارەتی نەوتی عێراق هەیە، چوار بەرپرسی گەورەی وەزارەتی نەوت ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن، ئەەمش وەکو ئامادەکارییەکە بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسایی بودجە بکرێت بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان. بەرپرسەکانیش بریتین لە ‘جێگری وەزیری نەوت بۆ کاروباری دەرهێنانی نەوت، بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی و بەڕێوەبەری بەشتی ئابووری وەزارەتی نەوت’.