زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە زاری كرمانجی ڕایگەیاند، بڕی 760 ملیار و 262 ملیۆن دیناری مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە نێردرا.
ئاماژەشی بەوەدا، چاوەڕوانین ئەو بڕە پارەی كە كورتهێنانی هەیە ڕەوانە بكرێت و لە ماوەی 24 كاتژمێری داهاتوودا خشتەی مووچە بڵاو دەكرێتەوە .
مانگانە بۆ دابەش كردنی مووچە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێویستی بە 996 ملیار دینارە، بەڵام بەغدا تەنها نزیکەی 761 ملیار دیناری ڕەوانە كردووە .