مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بە پێی راپۆرتێكی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، مێهراب عەبدوڵڵا زادە ی تەمەن 27 ساڵەی خەڵكی ورمێ رۆژهەڵاتی كوردستان، كە لە دەستبەسەركراوەكانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی یە، لە لایەن لقی 1ـی دادگای ئینقلابی ئێران لە ورمێ بە تۆمەتی كوشتنی یەكێك لە ئەندامانی بەسیج لە كاتی خۆپیشاندانەكانی شۆرشی ژینا، سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.
یەكێكە لە كەسە نزیكەكانی مێهراب راگەیاند “مێهراب بێ گوناحە و هیچ بەڵگەیەك نییە لەسەر ئەوەی تاوانی ئەنجامدابێت، بەڵام لە ژێر ئەشكەنجەدا ناچار كراوە بە دانپێدانانی زۆرەملێ و لەسەر بنەمای ئەو دانپێدانانەش، سزای لە سێدارەدانی بۆ دەركراوە.”
مێهراب لە پاییزی ساڵی 2022 لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێران دەستبەسەر كراو و دواتر گواسترایەوە بۆ زیندانی ورمێ .