زاری كرمانجی-خەلیفان
دوای بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەت و شارەوەانییەكان و ئیدارە خۆجێیەكان، دەستیان كردووە بە ڕێكارەكانی ئامادەكردنی زەووی بۆ دابەشكردنیان بەسەر فەرمانبەران و چین و توێژەكان، هەروەك لە سنووری هەندێ شارو شارۆچكە دەست بە دابەشكردنیان كراوە.
لای خۆیەوە مەغدید عەریف ئەحمەد، قائیمقامی قەزای خەلیفان، بە زاری كرمانجی گووت: ” لە سنووری قەزاكەمان سەرۆكایەتی شارەوانی دەستیان كردووە بە ئامادەكارییەكان بۆ ئەوەی زەووی پێویست بۆ فەرمانبەران و چین و توێژەكان تەرخان بكرێت، بەتایبەتیش ئەوانەی كە مەرج و ڕێنماییەكان دەیانگرێتەوە، لەو بڕیارە سودمەند دەبن”.
ئاشكراشی كرد: ” لە قەزای خەلیفان زەووی پێویست دابینكراوەو نەخشەكانیان تەواو كراوە، تەنها چاوەڕوانی فەرمانین بۆ ئەوەی دەست بە دابەش كردنیان بكرێت.