زارى کرمانجى:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه یەکى کانوونى یەکەمى 2024، به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ده‌یان كه‌سایه‌تیی سیاسی و ئایینی یادی 100 ساڵه‌ی لەدایکبوونی مستەفا زەڵمی زانای ناوداری کورد دەکرێتەوە.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند، لە یەکەم دیدارم لەگەڵ جەنابی د. مستەفا زەڵمی لە 12ـی تەممووزی ساڵی 2007، داوام لێکرد لە کوردستان بمێنێتەوە، بوونی ئەو زۆر پێویست بوو بۆ گۆڕانکاریی گەورە لە یاسای باری کەسیدا.
گوتیشی، د. مستەفا زەڵمی خاوەنی دیدێکی چاکسازیی گشتگیر بوو لەسەر بنەمای باوەڕێکی قووڵی، بەوەی کە ئایینی ئیسلام رێگر نییە لەبەردەم پێشکەوتندا، بەڵکو هێزێکی پاڵێنەرە بۆ گەشەکردن و نوێبوونەوە.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژەى بەوەشکرد، مستەفا زەڵمی تەنها زانا و بیرمەندێک نەبوو، بەڵکو سیمای چاکسازی و نوێکردنەوە بوو لە بیری ئیسلامی و یاساییدا.
نێچیرڤان بارزانی باسى لەوەشکرد، بەبێ تێگەیشتنی قووڵی مامۆستا زەڵمی بۆ قورئان و فیقهـ ئەمە جێبەجێ نەدەبوو، كۆمه‌ڵگای كوردستان قه‌رزاریی به‌خشینه‌كانی د.مسته‌فا زه‌ڵمییه .