پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی:
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” لە گەڵ نزیك بوونەوەی شەپۆڵی بەفر و باراندا سەرجەم تیمەكانی بەرگری شارستانی لە سنووری ئیدارەی سۆران لە ئامادە باشیدان بۆ هەر حاڵەتێكی نەخوازراو ناهەموواردا لە رووی گۆڕانی كەش و هەوادا.
موقەدەم بەیار محییەدین ئاشكراشیكرد:” بەهۆی هەڵكەوتەیوەی جوگرافیایی ناوچەكە تەواوی بنكەكانی ئاگركوژێنەوە و تیمی مەوانانی و تیمی گەڕۆك تیمی رزگاركردن ئامادەكران و لە ئامادە باشیدان بۆ هەر رووداوێكی نەخوازراو لە كە روو بدات لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی .
بەیار محییەدین ئاشكراشی كرد:” لە 24 كاتژمێری رابردوو دوو رووداو لە سنووری بەڕێوەبرایەتیمان تۆماركراون رووداوێك لەبەردەم نانەواخانەیەك بوو لە ناو سەنتەری قەزای سۆران لایانە تیمەكان بەزووی كۆنترَِۆل كرا، هەروەها رووداوێكی كەوتنەوەی ئاگریش لە روونگۆڕێكی ناحیەی خەلیفان روویدا بەزووی لەلایەن تیمەكان كۆنتڕۆڵكرا، خۆشبەختانە كۆیی رووداوەكان زیانی گیانیان نەبوو تەنها زیانی ماددی تۆماركرا”.