زاری كرمانجی-خەلیفان
دوای بەناحیەی بوونی سرێشمە لە سنووری قەزای خەلیفان، بە فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران كەسێك بۆ پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەكە دەست نیشان كراو بە فەرمی دەست بەكار دەبێت.
مەغدید عەریف ئەحمەد، قائیمقامی قەزای خەلیفان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” دوای فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران و تەواو كردنی ڕێكارە یاساییەكان (جێگر حسێن كەریم) وەك یەكەم بەڕێوەبەری ناحیەی سرێشمە لە سنووری قەزاكەمان دەست بەكار بوو، بە شێوەیەكی فەرمی ئیش و كارەكان ڕایی دەكات”.
گووتیشی: ” لە ئێستادا ئەو بەڕێوەبەرەی ناحیەی سرێشمە لە قائیمقامییەتی خەلیفان ئیش و كارەكانی ناحیەكە بەڕێوەدەبات، چونكە گرفتی بینایەیان هەیە لە هەوڵی چارەسەر كردنن و ئەوكات دەچێتەوە شارەدێی سرێشمە لەوێ دەست بەكار دەبێت.