زارى کرمانجى-ڕواندز:
ئەمڕۆ لە فەرمانگەى کارتى نیشتمانى ڕواندز، مامەڵەکان بە کارتى بانکى ئەلیکترۆنى دەبێت و بە بە پارەدانى کاش مامەڵەکان ڕاى ناکرێت.
فەرمانگەى کارتى نیشتمانى ڕواندز، ئاگادارى هاووڵاتییان دەکاتەوە، لە ئەمڕۆ یەکشەممە یەکى کانوونى یەکەمى ٢٠٢٤، مامەڵەکان و پارەدان بەشێوازی ئەلیکترۆنی دەبێت بە کاش نابێت”. ئاماژەى بەوەشکردووە، ”هاووڵاتی ئەگەر کارتی بانکی پێ نەبێت مامەڵەی ڕایی ناکرێت، کارتی بانکی (هەژماری من، ئیف ئای بی ) دەتوانێ بەکاربێنێت، ئەگەرهاووڵاتییەکە کارتى نەبوو، دەتوانێ کارتی کەسی یەکەمی خۆشی پێ بێت”