موڕشید برادۆستی – زاری كر مانجی :
بەڕێوەبەری ڤێتەرنەری ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” لە ماوەی رابردوو، دژی بڵاو بوونەوەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون و نەخۆشییەكانی دیكەی ئاژەڵان هەڵمەتێكی ڕشاندنی هۆڵ و ئەو شوێنانەمان دەستپێكرد كە ئاژەڵی لێ بەخێو دەكرێت.
د.سەیدەوان عومەر بەڕێوەبەری ڤێتەرنەری سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” خۆشبەختانە لە ئێستادا هیچ نەخۆشییەكی ئاژەڵان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییمان بڵاو نەبۆتەوە، لەو وڵاتانەی كە ئاژەڵیشی لێ هاوردە دەكرێت ئەگەر نەخۆشی ئاژەڵیان لێ هەبێت بەهیچ شێوەیەك رێگە نادەین ئاژەڵ داخل بكرێت .
گووتیشی:” بەگشتی لە نەخۆشی ئاژەڵی، هەرێمی كوردستان لە سەلامەتە و نەخۆشی تای خوێن بەربوونی لێ تۆمار نەكراوە، لە مەودوواش بەرەو سەرما و زستان دەڕۆین زیندەوەرە زیان بەخشەكان نامێنن و لە ناو دەچن، ئەمەش وا دەكات كەوا نەبێتە هۆكار بۆ بڵاو بوونەوە و گواستنەوەی نەخۆشییەكان .
سنووری ئیدارەی سۆران، رێژەیەكی زۆری ئاژەڵی لێ بەخێودەكرێت، لە ساڵانی رابردوو نەخۆشی جۆرا و جۆری ئاژەڵان بڵاوبووەوە، ئەمەش بووە هۆی لە ناوچوونی دەیان سەر ئاژەڵ .