زاری كرمانجی-مێرگەسۆر
تیمی شوێنەوارناسانی زانكۆی كامبریجی بەریتانی بە هاوكاریی شوێنەوارناسە ناوخۆییەكان چەند ساڵێكە لە ئەشكەوتی شانەدەر كاری هەڵكۆڵین ئەنجام دەدەن، بڕیارە ساڵی داهاتوو بۆ وەرزێكی نوێی هەڵكۆڵین لەم ئەشكەوتە بگەڕێنەوە كوردستان.
سۆران ئەمیر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی شوێنەواری مێرگەسۆر، بەزاری كرمانجی گووت: ” بەپێی ئەو گرێبەستەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار لەگەڵ شوێنەوارناسانی تیمی زانكۆی كامبریجی بەریتانی كراوە، بە هاوكاریی شوێنەوارناسە ناوخۆیی و بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری سۆران و فەرمانگەی شوێنەواری مێرگەسۆر، ساڵانە كاری كنە و پشكنین لە ئەشكەوتی شانەدەر ئەنجام دەدرێت”.
گووتیشی: ” لە ئێستادا كاركردن لە ئەشكەوتەكە ڕاگیراوە بڕیارە دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێك لە ساڵی نوێ، جارێكی دیكە تیمی شوێنەوارناسانی زانكۆی كامبریجی بەریتانی بگەڕێنەوە بۆ كوردستان و لە ئەشكەوتی شاندەر دەست بكەنەوە بە كاری هەڵكۆڵین.

































































