مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی:
فرۆكە جەنگییەكانی ئیف 16 ی سوپای عێراق، مۆڵگەیەكی سەر بە چەكدارانی داعشیان لە چیای حەمرین كردە ئامانج و ژمارەیەك چەكداری ئەو رێكخراوە كوژراون.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و هاتووە “دوێنێ فڕۆكەی جەنگی ئێف شازدە مۆڵگەیەكی چەكدارانی سەر بە رێكخراوی تیرۆریستی داعشیان لە چیای حەمرین لە سنووری کەرکووک کردە ئامانج كردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە چوار تیرۆریستی سەر بەو ڕێكخراوە كوژراون.”