پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” بەنوێنەرایەتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، وەك بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سۆران، بەشداریمان كرد لە شەشەمین پێشانگەی كتێب لە شاری سلێمانی.
سەلیم مستەفا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سۆران، هێمای بۆ ئەوەشكرد:” بەڕێوەبەرایەتیمان بۆ یەكەمجار بە 25 ناونیشانی كتێبی جیاواز و جۆراو جۆری نوێی چاپكراوی ساڵی 2024 لە ژووری G5 كتێبەكانمان لە پیشانگاكەی كتێب لە شاری سلێمانی بەشدارە”.
گووتیشی: ” پێشانگاكە بۆماوەی 11 رۆژ واتە تا بەرواری نۆی مانگی داهاتوو بەردەوامی دەبێت، خۆشبەختانە خواستی زۆری كڕین لەسەر كتێبەكانمان هەیە.