زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزایی ناوەندی سۆران بڵاوی كردەوە: ” لیژنەی پشكنین و چاودێری بازاڕ لەژێر چاودێری و سەرپەرشتی رەجەب زبێر حارس، قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران، سەردان و پشكنینی چەند شوێنیكیان لە ( خوارنگەو شێلمە فرۆش پاقلە فرۆشەكانی سەر عارەبانەی) ناو بازاری سۆران ئەنجامدا، بەتایبەتیش ئەو كاسبكارانەی شەوانە لە سهر عارهبانه له پاڵ شەقامەكان ئەم جۆرە خواردنانە دەفرۆشن”.
ئاماژەش بەوەكراوە: ” وێڕایی پێدانی ڕێنمای بە خاوەن پیشەكان و پشكنینی لیژنە چەند شوێنێك پسوولەی ئاگادار كردنەوەیان پێدرا، هەروەها چەند شوێنێك كە پابەندی ڕێنماییەكانی لیژنە بوون دەستخۆشیان لێكرا”.
لەپێناو تەندروستیەكی باشتر بۆ هاووڵاتییان لەكاتی بینینی هەر سەرپێچیەك، تكایە ئاگادارمان بكەنەوە لەرێگەیی ئەم ژمارە موبایلەی خوارەوە ئەتوانن سكاڵاكانتان بە ئێمە بگەیەنن:
٠٧٥٠٢١٢٥٥٤٤