زاری كرمانجی-سۆران:
زۆر کەس تووشی بەرزی پەستانی خوێن دەبن، هەندێکیشیان چارەسەری ناکەن و دەرئەنجام تووشی حاڵەتەی مەترسی تەندروستی دەبن .
ئەلێکساندەر میاسنی کۆڤ پزیشکێی ڕوسییە ئاماژە بەوە دەکات : زۆر کەس دەزانن کە دەرئەنجامە خراپەکانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن جەڵتەی مێشکە، بەڵام ئەمە تاکە کێشە نییە کە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنەوە روودەدات بەڵکو بەردەوامی بەرزی پەستانی خوێن نەخۆشی بیرچوونەوە تا سەتا حەفتا زیاد دەکات، بەتایبەتی لەو کەسانەی کە لە تەمەنێکی بچووکدا تووشی بەرزی پەستانی خوێن بوون.سەتا پەنجاو هەشتی ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان هەژدە بۆ چل و پێنج ساڵدایە نازانن کە کێشەی بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە، هەروەها سەتا شێستیان چارەسەر وەرناگرن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە تەواوی ئەندامەکانی جەستە کاریگەرییان لەسەر بێت.
ئەو پزیشکە ئاماژەشی بەوەشدا، بەهۆی بەرزی پەستانی خوێنەوە، دڵ، مێشک، گورچیلە، تۆڕی چاو، ئەندامەکانی زاوزێ توشی مەترسی دەبن و توێژینەوە پزیشکییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە زۆرێک لە حاڵەتەکانی نەخۆشی بیرچوونەوە و خراپی بیرەوەری ڕەنگە بەهۆی بەرزی پەستانی خوێنەوە بێت.