مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ڕووسیا راگەیاند لە چوارچێوەی بەرپەرچدانەوەی گرووپە چەكدارە ئۆپۆزیسیۆنەكانی سووریا لە پارێزگاكانی ئیدلیب و حەلەب، تا ئێستا نزیكەی 200 چەكداری ئۆپۆزیسیۆنی سووریا كوژراون.
ئۆلێگ ئیگناشیك، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ڕووسیا ئاشكرای دەكات هێزی ئاسمانی وڵاتەكەیان هێرشی مووشەكی بۆ سەر ناوەندەكانی فەرماندەیی و كۆگای چەكی سەر بە گرووپە چەكدارە ئۆپۆزیسیۆنەكانی سووریا ئەنجام دەدەن.
دەشڵێت “هێزەكانی ڕووسیا بۆ هاوكاریكردنی هێزەكانی حكوومەتی سووریا بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەكانیان بۆ بەرپەرچدانەوەی گرووپە چەكدارە ئۆپۆزیسیۆنەكانی سووریا لە پارێزگاكانی ئیدلیب و حەلەب و لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو لانیكەم 200 چەكداری گرووپەكە لە هێرشەكانیشمان لە ناوچوون.”