مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دانیشتوانی گەڕەكی شێخ مەقسودی كوردنشین لە حەلەب، بڕیاری بەرخودانیانداوه و ئامادە نین شارەكەیان جێ بەهێڵن و بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكراتیك (قەسەدە) ش دەڵێ “پێشهاتەكانی هەرێمەكە ڕاستەوخۆ ئێمەش پەیوەندیدار دەكات و لە نزیكەوە چاودێریی ڕەوشەكە دەكەین. هەرچۆنێك بێت، ئێمە ئەركێكی سەرەكیمان هەیە، ئەویش پاراستنی گەلەكەمانە.”
دوای هێرشی چەكدارانی دەستەی تەحریری شام و هاوپەیمانەكانی بۆ سەر شاری حەلەب و كۆنترۆِڵكردنی چەند گەڕەكێكی ئەو شارە، كوردانی دانیشتووی گەڕەكی (شێخ مەقسود) ئامادە نین شارەكەی خۆیان جێ بهێڵن و دەڵێن هەرچی دەبێ با ببێت، ئێمە لە شارەكانی خۆمان ناچینە دەر و خاوەنداریەتیی لێ دەكەین .
هاوكات فەرهاد شامی بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكراتیك (قەسەدە) لە بارەی پێشهاتەكانی هەرێمەكە و رەوشی كوردانی حەلەب راگەیاند “لە نزیكەوە چاودێریی ڕەوشەكە دەكەین، ئێمە ئەركێكی سەرەكیمان هەیە، ئەویش پاراستنی گەلەكەمانە. بۆيه لەسەر بنەمای پێویستییەكانی پاراستنی گەل و هەرێمەكە مامەڵە دەكەین. با گەلەكەمانیش هەستیار بن و خۆیان بەگوێرەی ڕەوشی ئێستە ڕێك بخەن.”
لە ساڵی 2016 ەوە بە بەردەوامی كوردانی ئەو شارە رووبەرووی كوشتن و قڕكردن بوونەتەوە لەلایەن هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و سوپای حكومەتی دیمەشق .