مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ راگەیاند پێنج ناوچەی شاری حەلەب لە لایەن جیهادییەكان و هاوپەیمانەكانیان كە توركیاوە پشتیوانیان لێ دەكات، كۆنترۆڵكراوە و نزیكەی 300 كەسیش كوژراوە .
ڕامی عەبدولڕەحمان، سەرۆكی ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند”بەبێ هیچ بەرگرییەكی بەرچاو لەلایەن هێزەكانی ڕژێمەوە، ئەمڕۆ هەینی چەكدارانی دەستەی تەحریری شام و هاوپەیمانەكانی پێشڕەوییان كردووە و پێنج ناوچەی شاری حەلەبیان كۆنترۆڵكردووە،”
هاوكات ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ماڵپەری خۆیان بڵاوی كردووەتەوە لە رۆژی چوارشەممەوە تا ئەمڕۆ هەینی 277 كەس كوژراون، 156 كەسیان سەر بە دەستەی تەحریری شام و 93 یان سەر بە سوپای سووریا بوون .