مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دوای ئەوەی چەكدارانی دەستەی تەحریر شام (بەرەی نوسڕە) ی پێشوو ی نزیك لە توركیا، رۆژی چوارشەممە ئۆپەراسیۆنێكی بۆ سەر پێگەكانی حكومەتی دیمەشق لە گوندەواری حەلەب و ئیدلب دەستپێكرد و توانیان بە ماوەیەكی كەم دەست بەسەر 10 پێگەی سوپای سووریادا بگرن.
بەپێی راگەیاندكانی نزیك لەو دەستەیە، چەكدارانی تەحریر شام بەرەو سەنتەری شاری حەڵەب لە پێشرەوەی دان.
هاوكات میدیاكانی نزیك لە دیمەشق راگەیاند “سوپای سووریا رووبەرووی هێرشێكی تیرۆریستی بوونەتەوە و توانیویانە بە دەییان هێرشبەر بكوژن .”
دەستەی تەحریر شام و هاوپەیمانەكانی كە پێكهاتوون لە (ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی فەتح موبین) و (جەبهە شامییە) ی سەر بە توركیاو میلیشیاكانی ئۆپۆزسیۆن و توندڕەوەكان لەخۆوە دەگرێت، هێرشەكەیان بۆ سەر حەڵەب ناو ناوە (ئۆپەراسیۆنی ڕێگریكردن لە دەستدرێژی) .