زاری كرمانجی-سۆران
د. دڵشاد مستەفا باڵەكی، نووسەرو لێكۆلەر، هەستاوە بە نووسین و ئامادەكردنی پەرتوكێك لە ژێر ناونیشانی (ڕاگەیاندنی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستاندا) كە لەلایەن بەرێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سۆران چاپ و بڵاوكرایەوە.
ناوەڕۆكی پەرتووكەكە ئاشناكردنی خوێنەر بە ڕاگەیاندنی گەشتیاری. كە زیاتر سودی دەبێت بۆ ئەكادیمیستەكان، توێژەران، فێرخوازانی بەشەكانی ڕاگەیاندن و گەشتوگوزار، ڕاگەیاندنكاران، دامەزراوەكانی پەیوەستدار لە حكومەت، كۆمەڵە و كۆمپانیاكانی بەبازاڕكردنی گەشتیاری لە كوردستان”.
دوای بەچاپ گەیاندنی ئەم پەرتووكە، ئێستا لە پیشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە سلێمانی لە ژوری (G15) بەردەستە، لە دوای تەواو بوونی پیشانگەكەش كتێبەكە لە كۆمەڵگەی فەرهەنگی ئەحمەدی خانی لە سۆران و لە نووسینگەی تەفسیر لە هەولێر بەردەست دەبێت و ئارەزوو مەندان دەتوانن بەدەستی بهێنن.