(حەیدەر كەعبی)، فەرماندە لە هێزەكانی سەرایا سەلامی سەر بە رەوتی سەدر، لە ڕیگەی تەقاندنەوەی كەرەڤانە تایبەتەكەیهوه لە شاری سامەڕا، كوژرا.
تائێستا روون نییە ئاخۆ كوژرانى كەعبی پەیوەندیی بە ململانێی نێوخۆی میلیشیاكانی عێراقەوە هەیە، یاخود لە لایەن هێزێكی دەرەكییەوە كوژراوه.
ئهمه له كاتێكدایه كه بەهۆی هەڕەشە نوێیەکانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق، موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر لە عێراق، کۆمەڵێک ڕێنمایی بۆ (سەرایا سەلام) دەرکرد.