سودانی داوای پشتگیری نێودەوڵەتی دەكات
وه‌زیرێكی ئیسرائیلی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه ئاگربه‌سته‌كه‌ى نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا، عیراق و یه‌مه‌ن بگرێته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستاش لە عێراق و یەمەنەوە بۆ یارمەتیدانی حەماس جووڵه هه‌یه، بۆیه ئاگربه‌سته‌كه له گه‌ڵ ئه‌واندا نییە.
ئەمڕۆ (پێنجشەممە 28ى 11ى 2024)، ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل لە زاری زهئیڤ ئێلکین، وەزیر له وه‌زاره‌تى دارایی ئیسرائیل، ڕایگەیاند: “ئەو جووڵه‌ی میلیشیاكان هی لە عێراق و یەمەن بۆ یارمەتیدانی حەماس به‌رده‌وامه، بۆیه هیچ ئاگربەستێک لەگەڵ ئه‌واندا نییە”.
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کە ئێستا لە ئیسپانیایە، لە بەرامبەر هەڕەشەی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق، داوای پشتیوانی نێودەوڵەتی دەکات.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی حکوومی، لە سەردانەکەیدا، سودانی ئەم بابەتە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا تاوتوێ دەکات بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگری بكرێت له هه‌ر هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سه‌ر عێراق.
ئێلکین یه‌كێكه له به‌رپرسه توندڕه‌وه‌كان وسووره له سه‌ر هەڵوێستە توند و ڕاستڕەوەکانی سەبارەت بە هەر بۆچوونێك کە پەیوەندی بە ململانێی ئیسرائیل و فەلەستینەوە هەیە و چارەسەری دوو دەوڵەتیش، ڕەت دەکاتەوە.