زاری كرمانجی-سۆران
لە ئێستادا هەڵمەتێكی فراوان دەستی پێكردووە بە ڕنینی شەقامە سەرەكییەكانی سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران و ناحیەی دیانا، بە مەبەستی دووبارە قیڕتاو كردنەوەیان.
لەگەڵ ئەوەشدا دەستكراوە بە قیڕتاو كردنی شەقامە سەرەكیهكان و بەشێك لە كۆڵانەكانی گەڕەكەكان و قۆناغ بە قۆناغ بەردەوامی هەیە”.
ئەگەرچی ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرماو سۆڵە پڕۆژەكان ڕادەگیرێن، بەڵام لەمساڵدا بە بڕیاری هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لە سنوورەكە بەردەوامیان هەیە.