راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان نەبووە هۆی ئەوە ملیشیا شیعەکانی عێراق شەڕ بوەستێنن، لە راگەیاندنێکی نوێیاندا جەختیان کردەوە کە ئەو ئاگربەستە پەیوەندی بەوانەوە نییەو، بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان بۆپ سەر ئیسرائیل.
ئەمرۆ چوارشەممە ٢٧ ی تشرینی دووەم، میلیشیا چەکدارەکانی نزیک ئێران لە عێراق لە نێویشیاندا حیزبوڵای عێراق رایگەیاند” لە هێرشەكانیان ناوەستن و بەردەوامدەبن لە بۆردوومانەكانیان “بۆ سەر سوپای ئیسرائیل لە هەر پێگەیەك بن.”
لە راگەیاندنەکەیاندا ئەوەش دەخەنەڕوو،”وەستانی جەنگ و راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان پەیوەندی بە هێرشەكانی ئەوانەوە نییە”.
جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە “هەڵویستی بزوتنەوەكەیان بەرامبەر كەیسی فەڵەستین نەگۆرەو هیچ كات رێگە نادەن خوێنی ئەو هەموو فەڵەستینیە بە هەدەربچێت.”
دوێنێ شەو راگەیاندنی راوەستانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و لوبنان راگەیەندراو، نەتانیاهۆ لە وتەیەکدا جەختی کردەوە کە سەنگەرەکانی نێوان حزبوڵای لوبنان و حەماس لەیەک جیاکرانەوە، بەڵام دیارە میلیشیاکانی سەر بەعێراق هێشتا سەنگەریان لەگەڵ حەماس و ئێران یەک سەنگەرە.