محەممەد مەحموود- سۆران :
بۆ دروستکردنی قوتابخانەیەکی شەش پۆلی لەلایەن وەبەرهێنەرێکەوە پارچە زەوێکی هەزار مەتر دووجا درایە پەروەردەی سۆران.
م. حەسەن محەممەد ساڵح، بەڕێوەبەری پەروەردەی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە زاری گەلی باڵەکیان کێشەی نەبوونی زەوی پێویستمان هەبوو بۆ دروستکردنی قوتابخانە بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ چوارشەممە، 27ـی11ـی2024، لەشاری هەولێر، سەردانی وەبەرهێنەر ئەحمەد ڕێکانیمان کرد،لە دیدارەکەدا لەسەر داوای ئێمە، ئەحمەد ڕێکانی پارچە زەویەکی 1000 مەتر دووجا بەخشییە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران بەمەبەستی دروست کردنی قوتابخانەی زاڕگەلی بنەڕەتی تێکەڵاو لەگەڵ دابینکردنی گشت کەل و پەلی قوتابخانەکە”.
لەهەمبەر ئەم هەڵوێستە دڵسۆزییەی ئەو وەبەرهێنەرە، وەک پەروەردەی سۆران سوپاسی ناوبراومان کرد و هیوای خواست نموونەیان زۆربێت بۆ خزمەتکردن بە کەرتی پەروەردە”.
بەڕێوەبەری پەروەردەی سۆران ئاماژەی بەوەشدا ” لە داهاتوو دەستدەکرێت بە دروستکردنی ئەو قوتابخانە شەش پۆلییە، جارێ ئێمە تەنها ئەو زەویە لە لایەن ئەو وەبەرهێنەرە دراوە بە پەروەردەی سۆران، تێچوی دروستکردنی باڵەخانە لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت و پێداویستییەکانیش هەر لای ئەو وەەبەرهێنەرە دابین دەکرێن.