سەردار قازی ـ زاری کرمانجی:
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تیر و پشکی خولی یانە پلە یەکاکانی کوردستان راکێشرا، یەکەم یاریی رواندز و هەڵۆ لەدەرەوەی یاریگەی خۆیان دەبێت.
رواندز و هەڵۆ، لەنێو 19 یانەی بەشداربوو لەخولی پلەیەک کێبڕکێ دەکەن و نوێنەری ئیدارەی سۆرانن لەخولەکە.
لەیەکەم گەڕی خولەکە، رواندز روودەکاتە پارێزگای دهۆک و دەبێتە میوانی یانەی سێمێل، هاوکات هەڵۆ جارێکی دیکە روودەکاتە کۆیە رووبەرووی یانەی ئەو شارە دەبێتەوە.
یارییەکان 13 ـی مانگی نۆڤێمبەری ئایندە دەست پێدەکەن.