زاری كرمانجی – سۆران :
مایك واڵتز، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئیدارەی داهاتووی دۆناڵد ترەمپ، لە وتووێژێكدا لەگەڵ سی ئێن ئێن، ئاشكرای دەكات كە بە بێ گوشار لەسەر هەموو لایەنەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئاگربەست و گەڕانەوەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناكرێ.
والتز لەم گووتووێژەدا كۆماری ئیسلامیی بە گەورەترین دەوڵەتی پشتیوانی لە تیرۆر ناوبرد و گووتی” گۆڕانكارییەكی سەرەكی لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا بە بەراورد لەگەڵ حكومەتی بایدن لەسەر پرسی ئێران دەبێت.”
ئەم بەرپرسە باڵایەی حكومەتی داهاتووی ئەمریكا جەختی لەوەش كردەوە”واشنتۆن لەسەر كڕینی نەوت لە ئێران، لەگەڵ چین قسە دەكات و سیاسەتی “زۆرترین گوشار” دژی كۆماری ئیسلامی دەگەرێتەبەر”.