زاری كرمانجی – سۆران :
بەرپرسێكی باڵای بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند كە ئامادەیە بۆ بەدیهێنانی ئاگربەست لە غەززە و پێشوازی لە ڕێككەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حزبووڵلا لە لوبنان كرد.
ئەو بەرپرسە لە وتووێژێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسی رایگەیاند “ناوبژیوانانمان لە میسر و قەتەڕ و توركیا ئاگادار كردووەتەوە كە حەماس ئامادەیە بۆ ڕازیبوون بە ئاگربەست و ڕێكەوتنێكی جددی بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەكان.”
هاوكات ئەو بەرپرسە باڵای حەماس، ئیسرائیلی تۆمەتبار كرد كە بە بەربەست لەبەردەم گەیشتن بە ڕێككەوتن دروست دەكات.
ئەمریكا و ئیسرائیل بە دامەزراندنی ئاگربەست لە لوبنان هیوایان دەربڕیوە كە لەدەستدانی پاڵپشتی سەربازیی حزبوڵای لوبنان، حەماس ناچار بكات ئاشتی قبوڵ بكات. بەڵام ئیسرائیل ڕایگەیاندووە حەماس تا ئێستا مەرجەكانی ئەم وڵاتەی سەبارەت بە ئازادكردنی بارمتەكانی قبوڵ نەكردووە.
بە گوتەی ناوبژیوانانی نێودەوڵەتی، جگە لە ناكۆكییەكانی سەبارەت بە بارمتەكانی، پێداگریی ئیسرائیل لەسەر مانەوەی هێزەكانی لە غەززە، بەربەستێكیشە لەبەردەم ڕێككەوتن و هەردوولا تاوانبارن بۆ ئەم چەقبەستووییە.