مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
خوێندكارێكی زانكۆی كوردستان لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان، توانی خەڵاتی جیهانی (تەلارسازی ـ Golden Trezzini) لە وڵاتی ڕووسیا بەدەست بێنێت.
مەتین مورادی، قوتابی ماستەر لە بواری دیزاینی شار لە زانكۆی كوردستان – سنە، لە ڕكابەریی (Golden Trezzini) توانی خەڵاتی (Golden Certificate) لە بەشی باشترین پڕۆژەكانی یەكەی نیشتەجێ بوون بە پڕۆژەیەك لەژێر ناوی «وارخان» و لە (Silver Certificate) لە بەشی باشترین پڕۆژەی نیشتەجێ بوون بە پڕۆژەی «باوان» مسۆگەر بكات.
ئەم خەڵاتە نێونەتەوەییە بە بەشداریی نوێنەرانی ۳۳ وڵات و لە ژێر دروشمی ڕكابەریی «بیناسازی وەكوو هونەر» بە واتای ئەوەی كە «هونەر خولقاندنە نەك ڕووخاندن» لە وڵاتی رووسیا بەڕێوەچوو.