پشتیوان کەریم -زاری کرمانجی:
لەگەڵ نزیک بوونەوە لە وەرزی زستان و دەستپێکردنەوەی شەپۆڵی باران بارین بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی سۆران رێنمای دەداتە شۆفێرانی دەڤەرەكە.
بەپێی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی سۆران، كە وێنەیەكی بۆ زاری كرمانجی نێردراوە، ئەوەخراوەتەڕوو: ” لهم وهرزهی باران بارین پێویستە شۆفێر دڵنیابێت لە “لاستیکی فڵچەکان و ئاو و رۆن و برێک و لایت و تایەکان و گرینگە شۆفێر لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەیدا بیروهۆشی لەلای شۆفێریەکەی بێت بۆ ئەوەی تووشی رووداوی نەخوازراو نەبێت، پێویستە لە کاتی تەڕی رێگاوبانەکان و کەشی باراناویدا خێرایی کەمبکرێتەوە، هەروەها لەکاتی کەمبوونەوەی ئاستی بینین لایتەکانی پێش و پشت دابگیرسێنرێت و مافی پیادە پارێزراو بێت و هاوکارییان بکەن لەکاتی پەڕینەوەدا”.
ئاماژەش بەوەكراوە: ” گرنگە شۆفێران ئەو پێداویستیانەیان لەناو ئۆتۆمبێلەکانیاندا هەبێت، وەك (ئاگرکوژێنەوە، سێگۆشەی فسفۆڕ، پێویستییەکانی فریاگوزاری سەرەتایی، جەگ، لایتی دەستی، تایەی سپێر) کە پێویستە ئامادەبێت بۆ بەکارهێنان.