زاری كرمانجی-خەلیفان
ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاوی كردەوە، كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لە سەنتەری شارو شارۆچكەو گوند و ناوچەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوامیان هەیە، بەشێك لەو پڕۆژانەش بریتین لە كۆتایی هاتنی پڕۆژەی ئاوی گوندی لێڕەمیر و بەردەوامی كاركردن لە پڕۆژەی ئاوی گوندی زەردەگۆم لە ناحیەی سرێشمە، هەروەها بەردەوامی كاركردن لە پڕۆژەی ئاوی گوندی گۆڕەز و كانی كۆلك لە سنووری فەزای خەلیفان”.
ئاماژەش بەوەكراوە: ” جگەلەم پڕۆژانەش چەندین پڕۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە بوارە جیا جیاكاندا لە پلان و بەرنامەی جێبەجێ كردنن.