زاری كرمانجی-سۆران
شەوی ڕابردوو بەهۆی لێچوونی گاز ئاگر لە مۆلیدەی تایبەتی گەڕەكی خەبات لە قەزای ناوەندی سۆران كەوتەوە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بڵاوی كردەوە: ” دوای ئەوەی ئاگادار كراینەوە كەوا ئاگر لە مۆلیدەی تایبەتی ماڵان لەگەڕەكی خەبات لە قەزای ناوەندی سۆران كەوتووهتهوە، سێ تیمی بەرگری شارستانی (سۆران-دیانا- ڕزگاركرد) دەرچوون بۆ شوێنی ڕووداو، توانیان ڕێگری لەزیاد بوونی ئاگرەكە بگرن و بی كوژێننەوە”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” بە پێی ڕاپۆرتی تیمی بەرگری شارستانی، ڕووداوەكە بەهۆی لێچوونی گاز لە سۆندەی مۆلیدە بووە، جیا لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی بە دواوە نەبووە.
تێبینی …
لە هەر ڕووداوێكی نەخوازراو، دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەكانی كۆنتڕۆڵی ژووری بزوێن لە بەڕێوەبەرایەتیمان بكەن بـەم ژمارانەی خوارەوە.
١١٥ بە تەنها لێ بدە ههروهها بۆ هێلەكانی كۆڕەك بە خۆڕاییە
٠٧٥٠٢٤٠١١٧١
٠٧٥٠٧٩٦٦٣٥٥