زاری كرمانجی-مێرگەسۆر:
لە سەنتەری قەزای مێرگەسۆر ڕێگەوبانی كۆڵانەكان قیڕتاو دەكرێن، ئەوەش بۆتە جێگەی خۆشحاڵی هاووڵاتییانی سنوورەكە و سوپاسی كابینەی نۆیەم دەكەن بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان.
سەفەر سوار، سەرۆكی شارەوانی مێرگەسۆر، بۆ زاری كرمانجی گوتی: بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان، پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بەردەوامیان هەیە، لەناو سەنتەری قەزای مێرگەسۆر بە گوژمەی 429 ملیۆن دینار ڕێگەوبانی 6 كۆڵان قیڕتاو كران.