زاری كرمانجی-سۆران:
دووشەممە، 25-11-2024، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “مووچە، مافێکی بنەڕەتی مامۆستایانە و حکوومەتی هەرێم بە تەواوی پاڵپشتیی مامۆستایان دەکات بۆ داواکردنی مووچە، لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی بەزوووترین کات مووچە بنێرن، ئەرکی سوودانییە پابەند بێت بەو ڕێککەوتنانەی لەگەڵ هەرێم کردوویەتی.”
وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئـاماژەی بەوەش کرد “ئەو مامۆستا وانەبێژانەی دابڕوان نزیکەی 400 مامۆستان، داوامان لە پەروەردەی شارەکان کردووە هەر کاتێک پێویستییان بە پسپۆڕی بوو، ئەو مامۆستایانە بگەڕێننەوە.”