چیا خورشید مەحموود
قوتابی قۆناغی چوارەم ـ بەشی مێژوو / زانكۆی سۆران
هەرچەندە كێشەكانی ئێستای ئێران و ئەمریكا لە رووكەشدا پەیوەندی بە چەكی ئەتۆمی و پرۆگرامە ناوەكییەكەی ئێرانەوە هەیە، بەڵام لە جەوهەردا كێشەی سەرەكی ململانێی بەرژەوەندییەكانە لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا. بەپێی زانیارییەكانی (ستراتیژی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا) لە ساڵی 2006، سەرەكیترین بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا جەخت لەسەر ئەم لایەنە كراو:
یەكەم/ زامنكردنی ئاسایشی نەوت و گاز .
دووەم/ دوورخستنەوە و نەهێشتنی مەترسی رێكخراوە تیرۆرستیەكان.
سێیەم/ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی چەكی كۆمەلكۆژ و بەرنامەی ئەتۆمی.
چوارەم/ هێشتنەوەی ئیسرائیل بە بەهێزی ، وەك دەوڵەتێكی خاوەن توانای سەربازی باش لەناوچەكەدا.
ئیدارە یەك لەدوای یەكەكانی ئەمریكا لە ماوەی رابردوو دا هەموویان جەختیان لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە ئامانجی سەرەكی ئەمریكا پەرەپێدانی دیموكراسی و ئازادی بازرگانی و ئابوورییە لە ناوچەكەدا. هەرچەندە لە رووكەشدا ئەمە كێشەكەیە، بەڵام لە راستیدا پرسی دیموكراسی و ئابووری گەشە كردوو، تەنها ئامرازێكە بۆ بەدەستهێانی ئەو چوار ئامانجە ستراتیژییە ئاراستەكراوەكەی سەرەوە. ئەو ئامانجانەش بە تەواوەتی بەیەكەوە بەستراوەن و پاشەكشەكردن لە هەر یەكێكیان دەبێتە هۆی شكستهێنانی ئەوە دیكە. بۆ نموونە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی و كۆمەڵكۆژی لە ناوچەكەدا و گەیشتنی بە دەستی هەندێك رژێم مەترسی بڵاوبوونەوە گرووپە تیرۆرستییەكان و هەرەشەكانیان بۆ سەر ئاسایشی ئەمریكا زیاتر دەكات. بە هەمان شێوە تیرۆر مەترسی بۆ سەر ئاسایشی وزەی ئیسرائیل دەبێت. لەبەر ئەوە ئەمریكا پێیوایە ئەو بەرژەوەندی و ستراتیژانەی لە ناوچەكە كاری لە سەردەكەن، هەموو یەك شتە پێكەوە كاریان بۆ دەكات.
ئەم چوار ئامانجە ستراتیژییەی كە لە سەرەوە باسكرا، هەموویان لەگەڵ ئامانجەكانی ئێران لەناوچەكە پێچەوانە دەوەستێتەوە و توشی بەریەككەوتن دەبن. لە سەروی هەمووشیانەوە وەك راستیەك كە بەربەست لە بەردەم هەنگاوە ستراتیژییەكانی ئەمریكا دروستدەكات ئەوەیە :
یەكەم/ ئێران بۆ پرسی گاز و نەوت و گەیاندنی بە بازارەكانی دەرەوە لە ژێركاریگەری ئەمریكادا نیەو هیچ پێویستییەكی بەو نابێت. جگە لەوە . ئێران دەتوانێت كێشە بۆ هێڵی گواستنەوە نەوتی (گەرووی هورمز) دروستبكات و لە بری ئەوە هەلی گواستنەوە نەوتی خوی بخاتەكار پەیوەندی و گرێبەستی لەو جۆرە رووسیا و چین و توركیا و لە ئایندەش یەكێتی ئەوروپا واژۆ بكات.
دووەم/ئێران گەورەترین پشتیوانی حەماس و حزبۆلایە لە ناوچەكە، ئەمەش ئاڵوزی زیاتر لە ناوچەكە دروستدەكات و مەترسیش بۆ ئاسایشی ئیسرائیل زیاتر كردووە.
سێیەم/ئەمریكا دەڵێت ئێران دەستێوەردان لە عێراقدا دەكات و رێگری سەرەكییە لە سەقامگیریی و ئاشتی لەو وڵاتە و گەورەترین رێگریش لە بەردەم پرۆژی ئەمریكا بۆ یەكخستنی گرووپە رادیكاڵییە توندڕەوەكانی ناوچەكە.
هاوكات دروشمە توند و رادیكاڵییەكانی ئەو گرۆپانەی ئێران لە لوبنان و فەلەستین و عێراق پشتگیرییان دەكات و دژ بە ئیسرائیلیە پێچەوانە دەوەستێتەوە لەگەل ستراتیژێكی دیكەی ئەمریكا لەناوچەكە كە پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیلە. لە هەمووشی گرنگتر، هەنگاوەكانی ئێران بۆ پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەكەی بۆ ئەمریكا بۆتە كابۆس و بە مەترستیرین هەنگاوە بۆ ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا لێكدەدرێتەوە . ئەگەر ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی یان بەرنامە ئەتۆمیەكەی پێشبخات ئەوا بە یەكجاری تەواو ستراتیژ و ئامانجەكانی ئەمریكا شكستدەهێنێت . بۆ نمونە زامنی بەردەوامبوونی رژێمەكەی خۆی دەكات، دەبێتە خاوەنی چه كی ئەتۆمی بۆ یەكلایكردنەوەی ململانێكان لە ناوچەكە، لە حالەتی گواستنەوەشی بۆ دەستی گرۆپە تیرۆرستییەكان ئێران بەشێك لە ستراتیژی خۆی لەناوچەكە جێ بەجێ دەبێت و كاریگەری بە جۆرێك لە ناوچەكه زیادەكات كە گۆرانكاری لە باڵانسی هێزدا دروست دەكات.
سهرچاوه :
نورائی ، فرشتە : مێژووی گۆڕانكاریی كۆمەڵایەتی و سیاسی ئەمریكا ، وەڕگێرانی ، هەورامان فەریق كەریم ، چاپخانەی خانی ــ دهۆك ، ٢٠٠٧ ، لا ٢٠٩ .
بەشداری و رۆڵی و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە یەكلاییكردنەوەی جەنگی دووەمی جیهانیدا، نووسینی ئاریان ئومێد حەمەتاڵ 2021