دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پرێس كۆنفرانسێكدا ئەنجامی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانی خستە ڕوو و گوتی: “بەپێی ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی گشتی، ژمارەی دانیشتوان لە هەرێمی كوردستان، شەش ملیۆن و 370 هەزار كەسە.”
گوتیشی: “ڕێژەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان، زیاتر لە 14%ی كۆی دانیشتوانی عێراق پێكدەهێنێت.”