ڕاوێژکارێکى مەکتەبى سیاسى : گوێ لە گلەیی و جەماوەرو هاووڵاتییان دەگیرێت
زارى کرمانجى:
پارتی دیموکراتی کوردستان، بەنیازی گۆڕانکاری و چاکسازییە لەسەر ئاستی ناوخۆی حزب و حکومەت، ڕاوێژکارێکی مەکتەبی سیاسیی پارتیش دەڵێت، ‘سکاڵای زۆر هەیە و پێداچوونەوە دەکەین، ئێستاش سەرقاڵی هەڵسەنگاندنین بۆ ئەوەی لەسەر ئەو بنەمایە بڕیاری گۆڕانکارییەکان بدەین”.
لاى خۆیەوە عارف ڕوشدی، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاندووە: ”بڕیارە لیژنەیەک بۆ گۆڕانکاری پێکبهێنرێت، گۆڕانکاری پێویست بەگوێرەی ڕێنماییەکان دەکرێت، چونکە حزب پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە”.
ئاماژەى بەوەشکردووە: ”هەر ئاستێک پێویستی بە گۆڕانکاری هەبێت، چ لە حزب، چ لە حکومەت گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت، گوێ لە گلەیی و ناڕەزایەتی جەماوەر دەگیرێت و پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت، ئێستاش خەریکی هەڵسەنگاندنین و لەسەر ئەو بنەمایە گۆڕانکاری دەکرێت”.