زاری كرمانجی-سۆران:
ئهمڕۆ دووشهممه 25ی11ی2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆنگرهیهكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی ڕاگەیاند و ئاماژهی بهوه كرد، پڕۆسهی سهرژمێری له عێراق و ههرێمی كوردستان سهركهوتوبوه كه ههنگاوێكی گرنگه بۆ سهركهوتنی دامهزراوهكانی وڵات.
گوتیشی، ژمارەی گشتیی دانیشتووانی عێراق و ههرێمی كوردستان 45 ملیۆن و 200 هەزار کەسی تێپەڕاندووە، ڕێژەی دانیشتووان لە شارەکان سەدا 70.3 و لە گوندەکانیش سەدا 29.7ـە.
باسی لەوەش کرد، بە گوێرەی ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی دانیشتووان، ژمارەی کۆی گشتیی خێزانەکان لە عێراق، گەیشتووەتە 7 ملیۆن و 898 هەزار و 588 خێزان.
سوودانی ئاماژهی بهوهش دا، زیاتر لە 70٪ـی دانیشتووان دانیشتووی شارەکان و زیاتر لە 28٪ـیشیان دانیشتووی گوندەکانن.
سوودانی ئاماژهی بهوهش كرد، ژمارەی ئەندامانی نێر گەیشتووەتە 22 ملیۆن و 784 هەزار و 62 کەس واتە لە سەدا 50.1، ژمارەی ئەندامانی مێینەش گەیشتووەتە 22 ملیۆن و 623 هەزار و 833 کەس واتا لە سەدا 49.8.
ههروهها سهرۆكوهزیرانی عێراق ڕایگهیاند، کۆی گشتیی ژمارەی دانیشتووان: زیاتر لە 45 ملیۆن و 407 هەزار کەس، ڕێژەی دانیشتووان لە شارەکان 70.3%، ڕێژەی دانیشتووان لە گوندەکان،29.7%، ژمارەی ماڵان، 8 ملیۆن و 37 هەزار و 221 ماڵ، ژمارەی کۆی گشتیی خێزانەکان: 7 ملیۆن و 898 هەزار و 588 خێزان، تێکڕای قەبارەی خێزانەکان، 5.3 تاک، ڕێژەی دانیشتوانی ژێر تەمەنی کارکردن کەمتر لە 15 ساڵ، 36.1%،ڕێژەی دانیشتووانی تەمەنی کارکردن لە نێوان 15 بۆ 64 ساڵدا، 60.2%، ڕێژەی دانیشتوانی سەرووی تەمەنی کارکردنی 65 ساڵ و سەرووتر، 3.7%،ڕێژەی ئەو دانیشتووانەی کاردەکەن، 60%،ڕێژەی گەشەی دانیشتوانی عێراق، 2.3%،ژمارەی ماڵان، 8 ملیۆن و 37 هەزار و 221 ماڵ.