زارى کرمانجى:
وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ڕاگیرانی گازی ئێران، 5500 مێگاوات کارەبایان لەدەست داوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی دابینکردنی کارەبا بۆ دامودەزگا حکوومییەکان و هاووڵاتیان بە ڕێژەی نزیکەی 20%. کەم دەبێتەوە.
وەزارەتی کارەبای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند “لە ئەنجامی ڕاگیرانی گازی ئێران، 5500 مێگاوات کارەبایان لەدەست داوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی دابینکردنی کارەبا بۆ دامودەزگا حکوومییەکان و هاووڵاتیان بە ڕێژەی نزیکەی 20%. کەم دەبێتەوە”.
وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەشکرد “هۆی وەستانی هاوردەکردنی گازی ئێران بە مەبەستی چاککردنەوەیە، بەڵام سەرچاوە ئاگەدارەکان لە دۆسیەی کارەبا باس لەوە دەکەن کە هۆی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ بابەتی دارایی، بەو پێیەی بەغدا زیاتر لە 10 ملیار دۆلار قەرزاری تارانە، بەڵام بەهۆی سزاکانی ئەمەریکا بەسەر ئێراندا ناتوانێت پارەکانی بداتەوە”.
هەر لە بەیاننامەیەکدا ئەوەش ئاشکرا کراوە “بەگوتەی ئێرانییەکان، ڕاگیرانی گازی ئێران بۆ عێراق، 15 ڕۆژ دەخایەنێت، کە ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی 5500 مێگاوات کارەبا کەم بکات.”
وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو “ڕێککەوتن کرابوو ئێران ڕۆژانە 25 ملیۆن مەتر سێجا گازمان بۆ دابین بکات، بەڵام ئەو بڕەی ئێستا دابین دەکرێت 7 ملیۆن مەتر سێجایە.”