پاسپۆرتی هەولێر لەبارەی کاراکردنەوەی نۆرەگرتن و چۆنێتی ڕاییکردنی مامەڵەی دەرکردنی پاسپۆرت و نوێکردنەوەی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی11ی2024 لە ئاگادارییەکدا رایگەیاند، سیستەمی ئەپڵیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی کارایە و هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگەی ئەپڵیکەیشن و وێبسایتی تایبەت بە پاسپۆرتەوە نۆرە بگرن.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی پاسپۆرتی هەولێر:
سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی (حجز الكتروني) کارایە هاووڵاتییان دەتوانن نۆرە دابنێن بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە ھەرچوار نووسینگەی سنووری پارێزگای ھەولێر، نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر (أربيل المركزي) و نووسینگەی دووی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر (أربيل الثاني) و نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران و نووسینگەی پاسپۆرتی کۆیە، کە لە ئێستادا نۆرە لە رۆژی دووشەممە ٢٥\١١ تاوەکو پێنجشەممە 28ی11 بەردەستە.
• پێداویستیەکانی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی:
1- دانانی نۆرە لە ئەپلیکەیشنی (الجواز العراقي) کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە یان لەرێگای وێبسایتی خوارەوە دەتوانی حجزەکە بکەی، نۆرەکە بە ناوی خۆت تۆمار بکە (حجز الاكتروني) کات و رۆژی سەردانت دیاری دەکەیت و لە کۆتاییدا بارکۆدێکت بۆ دیار دەکەوێت وێنەی بگرە و لەمۆبایلەکەت ھەڵیگرە لە ڕۆژی سەردانکردنت بەکاردێت بۆ ڕایی کردنی مامەڵەکەت.
2- پێویستە کارتی بانکی (ماستەر کارد یان ڤیزا کاردت پێ بێت لەکاتی سەردانکردن) و بەناوی خۆت بێت و بە دیناری عێراقی تێدابێت بۆ پێدانی ڕسوومات کە بڕەکەی ٩١٠٠٠ هەزار دینارە.
3- کارتی نیشتمانی ڕەسەن.
4- کارتی زانیاری ڕەسەن، لە ئێستادا مەرجە کارتی زانیاری سنووری پارێزگای هەولێر بێت.
5- پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێکردنەوەی پاسپۆرت بێت.
6- بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو: کارتی نیشتمانی (ڕەسەن) خۆی + کارتی نیشتمانی باوکی (ڕەسەن) + کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن) + (بەڵگەنامەی لەدایک بوون (شهادة الولادة) + کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوک ئەگەر هەبێت.
7- بۆ مندال خوار 18 ساڵ، کارتی نیشتمانی (ڕەسەنی)ی خۆی + کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی باوکی + کارتی زانیاری (ڕەسەن)ی باوکی + کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوکی ئەگەر هەبێت.
8- بۆ هاووڵاتیانی سەرەوەی 18 ساڵ کە هاوسەرگیریان نەکردووە (کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی خۆی + کارتی نیشتمانی (ڕەسەن)ی باوکی + کارتی زانیاری (ڕەسەن)ی باوکی.
9- ئەگەر منداڵ باوکی کۆچی دوایی کردبوو یاخود جیابوونەوە (بەڵگەنامەی پێسپاردن (حجة الوصاية بە زمانی عەرەبی) + کارتی نیشتمانی خۆی (ڕەسەن) + کارتی نیشتمانی دایکی (ڕەسەن) + کارتی زانیاری بە ناوی دایکی (ڕەسەن).
10- ئەگەر منداڵ باوکی لە دەرەوەی وڵات بوو (حجة الوصاية المؤقتة (بەزمانی عەرەبی) + کارتی نیشتمانی خۆی و دایک و باوکی (ڕەسەن) + کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن).
• تکایە لەکات و رۆژی کە خۆت دیاریت کردووە سەردانی ئەو نووسینگەیە بکە کە نۆرەت لێیداناوە، بە پێچەوانەوە نۆرەکەت دەفەوتێت.
٠ ئەو ھاووڵاتییانەی کە نۆڕەیان بۆ شەفتی ئێوارەیە پێویستە دوو کاتژمێر پێش کاتی نۆرەکەت لە نووسینگەی پاسپۆرت ئامادەبیت بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکەت.
• بۆ منداڵی خوار18 ساڵ پێویستە باوک (وەلی ئەمر ) خۆی ئامادەبێت لەکاتی جێبەجێکردنی مامەڵە و وەرگرتنەوە.
• پێش سەردانکردنت پێویستە پین کۆدی (ماستەرکارد یان ڤیزاکارد)ەکەت بزانی یان لە بانکەکەت داوابکە بۆ ڕاییکردی مامەڵەکەت لە بەشی ژمێریاری.
لینکی وێب سایتی نۆرەگرتن :
ناونیشانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر و نووسینگەی یەکی ئەلیکترۆنی (أربيل المركزي) :
هەولێر-گەرەکی 32 پارک – پشت بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی هەولێر
ناونیشانی نووسینگەی دووی ئەلیکترۆنی (أربيل الثاني):
ھەولێر- شەقامی 150 مەتری – تەنیشت بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر – بەرامبەر گەنجان ستی.
بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر – راگەیاندن و پەیوەندییەکان