زارى کرمانجى-ڕواندز:
دوێنى یەکشەممە، ٢٤ى تشرینى دووەم، بەشەخۆراکى مانگانە گەیشتە تەواوى بریکارەکانى خۆراک لە قەزاى ڕواندز.
بریکارێکى خۆراک لە قەزاى ڕواندز، بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ”پشتر چەند ماددەیەکى خۆراک هاتبوو، بۆیە نەماتوانى دابەشى بکەین، بەڵام دوێنى تەواوى بەشەخۆراکى مانگى ١١ى ئەمساڵ گەیشت، کە پێکهاتووە لە ( شەکر، برنج، نیسک، ماش، زەیت ) بەڵام بۆ ئەم مانگە ئاوى تەماتەى لەگەڵ نییە.